وه‌رگێرانی له فارسییه‌وه : نازه‌نین
Nazanin@Nigah.net
نووسینی : مۆژگان رۆسته‌می
رۆژێكی ناخۆش
له‌وكاته‌ی كه له مه‌راسیمی ماره‌بوون دانیشتم و رازی بووم به ماره‌ییم ، خۆم به به‌خته‌وه‌رترین كچی دونیا ده‌زانی له‌ناو ئاوینه كه سه‌یری ئه‌وم ده‌كرد شانازیم به خۆم ده‌كرد كه هاوسه‌ری دوا رۆژم (حه‌مید)ه له‌ولاوه كچه‌كانی جینارمانم ده‌دیت كه‌له‌ناو گوێ یه‌كتری پچه پچیان بوو ، سه‌ره‌تا حه‌میدم باش نه‌ده‌ناسی ته‌نها چه‌ند جارێك له ناو كۆلان ئه‌وم ده‌بینی وه‌هه‌ر كات چاوم به چاوی ده‌كه‌وت سه‌ری خۆم ده‌هینا خوارێ وه به ریگای خۆم به‌رده‌وام ده‌بووم حه‌مید كوریكی باش بوو كه‌له یه‌ك كۆمپانیای تایبه‌تی ژمێریاری بانك بوو كاتیك ری‌و ره‌سمی ماره‌بوونمان ته‌واو بوو من و حه‌مید ته‌نها ماینه‌وه , سه‌ره‌تا شه‌رمم ده‌كرد كه راسه‌وخۆ ته‌ماشای چاوه‌كانی بكه‌م حه‌میديش گوتی : تۆ منت كوشت هه‌تا ئیستاش ناته‌وێ به چاوانه سیحراویانه‌ت سه‌یرم بكه‌ی ؟ سه ری خۆم بلند كرد‌و ته‌ماشاى حه‌میدم كرد , بۆ یه‌كه‌مین جار گه‌رمی ته‌ماشای حه‌میدم له‌سه‌ر چاوه‌كانم هه‌ست كرد من به هیوام گه‌یشتبووم كه‌چی ئه‌وه‌م به‌كه‌س نه‌گووتبوو , به‌یانی كه رۆژ تيشكى له‌پشت هه‌وره‌كان ده‌ركه‌وت منیش له‌خه‌و هه‌ستام ته‌ماشای ده‌ستی چه‌پی خۆم كرد كاتیك حه‌لقه‌ی حه‌میدم له‌ده‌ست خۆم دیت دلنیا بووم كه‌خه‌ونم نه‌دیووه كاتژمیر هه‌شت و نيو بوو , چه‌ند ئه‌مرۆ دونیا جوانبووه چه‌ند ژیانم خۆش ده‌وی ئه‌وانه ئه‌و رستانه بوو كه له‌گه‌ل خۆم ده‌مگۆته‌وه بریار بوو كاتژمیر یازده حه‌مید بێته دوام و یه‌كه‌مین خواردنى ماوه‌ی ده‌سگیرانیمان له‌گه‌ل یه‌ك بخۆین له‌ژووری چوومه ده‌ره‌وه ئه‌وانی تر له‌خه‌و هه‌ستابوون سلاوم كرد و ده‌م وچاوی خۆم شوشت دایكم نانی به‌یانی ئاماده ده‌كردو باوكم ته‌له‌فزیۆنی ته‌ماشا ده‌كرد باوكم به‌منی گووت ئازیزم بۆچی زوو هه‌ستای ؟ تۆ دوینی شه‌و زۆر ماندوو بووی گووتم بریاره كاتژمیر یازده حه‌مید بیته به دوام برۆینه ده‌ره‌وه , دواتريش كه‌میك یارمه‌تی دایكمم دا دوای رۆیشتمه ژووره‌كه‌م ته‌له‌فۆنه‌كه‌م هه‌لگرت ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی مالی حه‌میدم گرت چه‌ند هه‌ستم بة خۆشبه‌ختیم ده‌كرد به‌خۆم شانازیم ده‌كرد به‌هه‌ر حال من و حه‌مید بووینه هاوسه‌ری یه‌كتری به‌شیوه‌یه‌ك ئه‌وه‌م به‌لای كچه‌كانی جینارمان ده‌كیشا رۆژه‌كان به‌م شیوه‌یه تیده‌په‌ری وه ئیمه دوو كۆتری ئاشق بووین هه‌ر رۆژ له رۆژی پیشترئاشق تر ده‌بووین وه‌هه‌رگیزله‌م ئه‌شقه تیر نه‌ده‌بووین ئه‌م رۆژانه‌بۆمن هه‌موو ره‌نگه‌كان جوان بوون ژیان جوان ببوو ئاوازی بالنده‌كانم خۆش ده‌ویست وه هه موورۆژخوای گه وره م سه دان هه‌زار جار شوكر ده‌كرد ده‌مویست ئه‌وه ی هه موو دونیا بزانن كه‌یه‌ك گۆشه‌ی ئه‌م زه‌ویه دوو نه‌فه‌رن كه‌یه‌كتریان به‌قه‌دری ته‌واوی دونیا خۆش ده‌وی به‌لام هه‌رگیز بیرم نه‌ده‌كرده‌وه ئه‌و رۆژه بیت كه رۆژی هه‌ینی بوو ، بریار بوو هه‌ردوو مال له‌گه‌ل یه‌كتر له‌ده‌ره‌وه‌ی شار به‌سه‌رببه‌ن حه‌مید خوشكێكی هه‌بوو وه هیچ برایشی نه‌بوو وه هه‌روه‌كو من هیچ خوشكێكم نه‌بوو به‌یانی زوو به‌ری كه‌وتین دوای ئه‌وه‌ی كه به‌مه‌به‌ست گه‌یشتین گه‌ره‌كی ئه‌سكێنمان هه‌لبژارد رایه‌خه‌كانمان له‌سه‌ر زه‌وی راخست ، ئیمه گه‌نجه‌كان تۆپی بالامان ده‌كرد وه گه‌وره‌كان گه‌رمی قسه‌كردن بوون نزیكی نیمه‌رۆ زانیمان كه ره‌ژوومان نه‌هیناوه سه‌ره‌تا باوكم ده‌یویست بروات به‌لام من و حه‌مید بریارمان دا كه بچین له‌رێگا به‌حه‌میدم گووت ئه‌گه‌ر رۆژیك بریار بێت بمرم له‌لای تۆ بم ئه‌و كات مردن بۆم شرینه حه‌مید گووتی كچی باش ئه‌م قسانه چی یه ده‌یكه‌ی ؟ كاتیك ره‌ژوومان هینا له‌ریی گه‌رانه‌وه حه‌مید شوینیكی جوانی بۆ وینه گرتن دیت له‌ئاوینه‌ی ئۆتۆمبیل ته‌ماشای خۆمم كرد له‌یه‌ك شوین كه سه‌وزاتی زۆری لێ بوو راوه‌ستاین هه‌ندێ وێنه‌مان گرته‌وه ، دوای وینه گرتن ویستمان به‌رێ بكه‌وین و برۆینه سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌لام به‌هۆی سه‌رهه‌ورازی كه‌له پێشمان بوو كاتێك حه‌مید كۆنترۆلی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌رچوو به‌ره‌وپاش گه‌راینه‌وه ئۆتۆمبیل به توندی كه‌وته ناو دۆلاییكی قوول و قه‌لپ بووینه‌وه له دوای كه‌وتنی چاوم به‌پیشه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل زیاتر هیچم نه‌زانی ئه‌و كاته‌ی ………….

