Archive for the ‘نوكته‌ و جۆك’ Category

جیاوازی نێوان عیراق و ئه‌وروپا

1. ئایا ده‌زانن جیاوازى له‌ نیوان پاره‌ى عیراق و ئه‌مریكا چییه‌ ؟ له‌ ئه‌مه‌ریكا جانتایه‌ك پاره‌ ده‌به‌ى و سه‌یاره‌ك ده‌كرى به‌لام له‌ عیراق سه‌یاره‌یه‌ك پاره‌ ده‌به‌ى بۆ ئه‌وه‌ى جانتایه‌ك بكرى .

2.    ئایا ده‌زانن جیاوازى له‌ نیوان گه‌شت كردن له‌ عیراق و ئه‌وروپا دا چییه‌ ؟ له‌ ئه‌وروپا ئه‌و كاته‌ى كه‌ ده‌رۆى بۆ گه‌شت له‌ سه‌یاره‌ دێته‌ خوارىَ و پیاسه‌ی ده‌كات به‌لام له‌ عیراق به‌ سه‌یاره‌ى ده‌چێت گه‌شت ده‌كات .

3.    ئایا ده‌زانن جیاوازى له‌ نێوان شوێنى كار كردن له‌ ئه‌وروپا و عیراق چییه‌ ؟ خه‌لكانى ئه‌وروپا له‌ ماله‌وه‌ پشوى خۆیان ده‌ده‌ن و له‌ ده‌وام كارى خۆیان ده‌كه‌ن , به‌لام له‌ عیراق له‌ ماله‌وه‌ كار ده‌كه‌ن و له‌ ده‌وام پشوو ده‌ده‌ن .

4.    ئایا ده‌زانن  جیاوازى له‌ نێوان پۆلیسى هاتۆچۆ له‌ ئه‌وروپا و عیراق چییه‌ ؟ له‌ ئه‌وروپا ئه‌و كاته‌ى ده‌بێته‌ ترافیك له‌ سه‌ر شه‌قام پۆلیسى هاتۆچۆ دێن و قه‌له‌بالغی كه‌م ده‌بێت به‌لام له‌ عیراق ئه‌و كاته‌ى پۆلیسى هاتۆچۆ دێن ده‌بێته‌ ترافیك .

5.    ئایا ده‌زانن جیاوازى له‌ نێوان سه‌یاره‌ كرین له‌ ئه‌ورۆپا و له‌ عیراق چییه‌ ؟ له‌ ئه‌وروپا ئه‌و كاته‌ى سه‌یاره‌ ده‌كرى رۆژ به‌ رۆژ نرخه‌كه‌ى داده‌به‌زێت ‌ به‌لام له‌ عیراق رۆژ به‌ رۆژ نرخه‌كه‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه‌

Tags: