Archive for the ‘ده‌روونی’ Category

له‌ کاتێکدا که پشووده ده یت ده رگای نا ئاگایت ده‌ کرێته‌ وه

پشودان ، شێوه‌ و شێوازه‌ کانی خۆ خاوکردنه‌ وه‌ و خه‌ وتن رێگایه‌ کن بۆ دوورکه‌وتنه‌ وه له‌ و باره‌ به‌ ئاگاهیه‌ ت له‌ و دونیا گرژو پڕ له‌ کێشه‌و ڕاکه‌ ڕاکو سه‌ختیه‌دا که‌ تیایدا ده‌ ژیت . له وکاته‌دا که‌ تۆ زۆر له‌ خۆت ده‌که‌یت که‌ به‌ ئاگابیت له‌ ده‌ وروبه‌رت و ڕوداوه‌کان به‌ خۆش و ناخۆشییه‌وه‌ تۆ وزه‌یه‌کی زۆرت لێده‌روات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تۆ هه‌ست به‌هیلاکی ده‌که‌یت و جاجارێك په‌ست و توڕه‌ ده‌بیت، ته‌رکیزت که‌م ده‌بێته‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر گوێ له‌ ناوه‌وه‌ی خۆت
بگریت له‌ هه‌ردوو ڕووه‌ فیزیکی و سایکۆلۆژییه‌که‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ست به‌ تێکچونێك بکه‌یت. زۆر له‌ ئێمه‌ هه‌وڵده‌دات که‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌کانی پشودان ئارامی و وزه‌یه‌کی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام زۆرجار له‌به‌ر نه‌زانینی شێوه‌یه‌کی باش بۆ پشوودان ئێمه‌ هه‌ست ناکه‌ین که‌ئه‌و پشووه‌ بۆمان بووه‌ته‌ مایه‌ی هێمن کردنه‌وه‌مان له‌ دۆخی به‌ ئاگایی.

درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ …..
Read me more

Tags:

ئایا ده‌توانیت بۆ ته‌نها یه‌ك ڕۆژ بیرکردنه‌وه‌ی خراپت نه‌بێت؟!

به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ بیرکردنه‌وه‌ی باش و خراپ له‌ مێشکماندا به‌بێ ویستی خۆمان دێن و ده‌چن وه‌ له‌ ئاکامدا یان خۆشحاڵ یان دڵته‌نگ ده‌بین. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی و ناڕه‌حه‌تیه‌کانی ژیانه‌وه‌ و ئه‌و هه‌واڵه‌ ناخۆشانه‌ی که‌ بڵاوده‌بنه‌وه‌ مرۆڤ زیاتر له‌ ناو بیرکردنه‌وه‌ی خراپدا ده‌ژی. دیسانه‌وه‌ ئاکامی بیرکردنه‌وه‌ خراپه‌کانمان سه‌ر ئێشه‌و  هیلاکبونی ده‌روونی و جه‌سته‌ی به‌دواوه‌ ده‌بێت. خۆ وانه‌بێت که‌ له‌ دوایدا درك به‌ هۆکاره‌کانی ئه‌و دڵه‌ڕاوکێو شڵه‌ژان و ماندوبونه‌مان نه‌که‌ین. که‌چی سه‌ر له‌ نوێ به‌خێرهاتنی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تری خراپ ده‌که‌ین و هه‌مان پڕۆسه‌ی بێ ئارامی ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌. لێره‌دا پرسیارێکی به‌ئاگاهێنه‌ر هه‌یه‌ که‌ ئایا ئێمه‌ چه‌ند به‌رگه‌ی ئه‌م ئاڵۆزی و شڵه‌ژانی  ده‌روونیه‌ ده‌گرین، که‌ هه‌میشه‌ ده‌روونمان نائارام بێت و نه‌توانین هه‌ست به‌ ئاسوده‌ی بکه‌ین.

درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ …..
Read me more


Tags:

به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانین ڕێگه‌ له‌ بیرکردنه‌وه‌ی خراپ بگرین !!؟

له‌گه‌ڵ به‌خه‌به‌ر بوونه‌وه‌ماندا له‌خه‌و، خێرا مێشکمان چالاك ده‌بێت و ده‌که‌وێته‌ بیرکردنه‌وه.هه‌ندێ جار بیرکردنه‌وه‌کانمان له‌ شته‌کان کورتن و هه‌ندێ جایش درێژ. به‌هه‌رحاڵ بیرکردنه‌وه کانمان بڕینیان تێده‌که‌وێت، ئه‌م بڕینه‌ش زۆر جار واده‌کات که‌ بیرکردنه‌وه‌که‌ی پێشومان له‌ بیر بچێته‌وه‌ به‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تره‌وه. ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ده‌خه‌وینه‌وه‌ و ده‌چینه‌وه‌ دونیای نا ئاگایی.ئێمه‌ ڕۆژانه‌ به‌ هه‌زاران خه‌ونی ڕۆژانه‌ و بیرکردنه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ر له‌ باش و له‌ خراپ ده‌بنه‌ میوانمان. ئه‌وان بۆ خۆیان دێن، جا پێت خۆشبن یان نا، بته‌وێ یان نا ئه‌وان هه‌ر دێن.ئه‌ویش زۆرجار به‌هۆی بینینی وێنه‌یه‌که‌وه‌ بێت یان دیمه‌نێکی تایبه‌ت، که‌سێك، قسه‌یه‌ک یان به‌هۆی دروستبونی هه‌ستێك یان بۆنێکی تایبه‌ت.

درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ …..
Read me more


Tags:

من خۆشی بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌

ئێمه‌ به‌ بینینی که‌سانی دڵخۆش و ڕوخۆش ئیشاره‌تێك وه‌رده‌گرین که‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌ ئاگابوونمان له‌ ئێستاو زۆرجار کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزیتیڤی ده‌بێت له‌سه‌رمان، که‌ ئێمه‌ش که‌م تا زۆر خۆشیه‌ك وه‌رده‌گرین لێیانه‌وه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی بزواندنی هۆرمۆنی /ئیندۆرفین له‌ له‌شمادا که‌ ئه‌ویش ئازار شکێنه‌.
به‌ پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر که‌سانی مات و رووگرژ ببینین له‌وانه‌یه‌ مێشکمان سه‌رقاڵ ببێت به‌ لێکدانه‌وه‌وه‌ که‌ بۆچی ئه‌وکه‌سه‌ له‌و باره‌دایه‌و هه‌ستی به‌زه‌یمان به‌رزده‌بێته‌وه.که‌واته‌ ئێمه‌ ئاوێنه‌ی یه‌کین و به‌باشی کارده‌که‌ینه‌ سه‌ر یه‌کتری ئیتر به‌ باش یان به‌ خراپ.

هه‌روه‌ك ده‌زانین له‌زۆربه‌ی کاره‌کاندا له‌ دوکان، بازاره‌کان، کارگه‌و داموده‌زگا حکومی ونا حکومیه‌کاندا خاوه‌ن کارو به‌ڕێوبه‌ره‌کان هه‌میشه‌ چه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ پێویسته‌کارمه‌نده‌کانیان کارامانه و به ڕویه‌کی خۆشه‌وه‌ کڕیاره‌کانیان و ئه‌وانه‌ی که‌ سه‌ردانیان ده‌که‌ن به‌ڕێیان بکه‌ن، که‌ ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ زیاتر فرۆشتنی کاڵاکانیان و زۆرترین سه‌ردانیان بکرێت. ‌هه‌ربۆیه‌ خاوه‌ن کاره‌کان هه‌ندێ جار باژداری خولی تایبه‌ت به‌ کارمه‌نده‌کانیان ده‌که‌ن بۆ گه‌شه‌کردنیان له‌وباره‌وه‌.


درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ …..
Read me more

Tags:

گوێ له‌ دڵت بگره‌و له‌ مێشکت تێبگه‌

به‌ هۆی مێشکمانه‌وه‌ ده‌توانین خۆشترین و ناخۆشترین دونیا بۆ خۆمان بخوڵقێنین . مێشکمان بیرکردنه‌وه‌مان ده‌داتێ، بیرکردنه‌وه‌کانیش وێنه‌ی تایبه‌ت به‌ بیرکردنه‌وه‌که‌ و هاوکات هه‌ستێك دروست ده‌بێت .
له‌ کاتی بیرکردنه‌وه‌ی باشدا / پۆسیتیڤ دڵمان به‌ ئارامی لێ‌ده‌دات و باش کار ده‌کات . به‌ڵام له‌ کاتی بیرکردنه‌وه‌ی خراپدا/نێگه‌تیڤ دڵمان ده‌شڵه‌ژێت ونا ئارامییه‌ك له دڵماندا دروست ده‌بێت و هه‌ ستێکی ناخۆش به‌‌ته‌واوی له‌ش و ده‌رونمان ده‌گرێت . لێرادا ئه‌وه‌ ده‌رده که‌وێت که‌ باشی یان خراپی کارکردنی دڵمان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌وه‌ی که‌ مێشکمان خه‌ریکیه‌تی.


درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ …..
Read me more


Tags:

ئه‌و شتانه‌ی که‌ بێزارت ده‌کات، بیکه‌ به‌ ڕا‌هێنان !


هه‌ندێ شت هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ڕوبدات زۆربه‌مان په‌ست و توڕه‌ ده‌کات، بۆنمونه‌ له‌ کاتێکدا که‌ داتاکه‌ت/ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت تێکده‌چێت. لێره‌دا من ده‌مه‌وێت که‌ سێ باری جیاوازتان بده‌مێ که‌ له‌وێدا ده‌توانیت به‌هۆی خۆ ئاماده‌کردنی به‌هێزکردنی ده‌روونییه‌وه‌ ده‌توانیت زاڵبیت به‌سه‌ریاندا.

1.له‌کاتێکدا تۆ له‌ڕیزێکدا وه‌ستاویت به‌ڵام ڕیزه‌که‌ یه‌کجاربه‌هێواشی ده‌ڕوات، تۆش زۆرت په‌له‌یه.ئه‌وانه‌ی که‌له‌ پێش تۆوه‌ وه‌ستاون له‌وه‌ناچێ هیچ په‌له‌یه‌کیان بێت. تۆده‌ست به‌جێ بیرله‌وه‌ده‌که‌یته‌وه‌ که‌ تۆ ده‌تتوانی له‌و ڕیزه‌ی ئه‌ولاتره‌وه‌ ڕیزت بگرتایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خێراترده‌ڕوات وه‌ئه‌م ڕیزه‌یانت
به‌هه‌ڵه‌ هه‌ڵبژارد.


درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ …..
Read me more


Tags:
یولی-2-08

فشاری ده‌روونی Stress

Posted by admin

فشاری ده‌روونی Stress


Stress
ئه‌و فشاره‌یه‌ كه‌ مرۆڤ به‌كار ده‌هێنێت یان تووشی ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ هۆڕمۆنی ( ئه‌درێنالین و كۆرتیزۆل ) له‌ ‌له‌شدا زیاد ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ مرۆڤ تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بێت وه‌كو : ( به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ، خێرای لێدانی دڵ ، ئاره‌ق كردنه‌وه‌ و له‌رزین ، پشت و سه‌ر و سك ئێشه‌ ، به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كره‌ له‌ خوێندا ، ڕه‌قبوونی ماسولكه‌ ، هه‌ناسه‌ سواری بێزار بوونی خه‌و ، توڕه‌بوون ، كۆنترۆڵ به‌سه‌ر خۆدا نه‌مان ، هه‌ڵه‌ كردن له‌كاردا ، حه‌ز به‌ته‌نها كردن و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵ ، بڕوا به‌خۆ نه‌بوون و ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كران به‌خێرای ئه‌و كاته‌ ئه‌م نیشانانه‌ ده‌بنه‌ هۆی نه‌خۆشیه‌ كوشنده‌كانی وه‌ك دڵ و مێشك وه‌ستان و غه‌م داگرتن و نه‌خۆشی ده‌روونی و شێر په‌نجه‌ و زۆر نه‌خۆشی تری ده‌روونی و به‌ده‌نی.

درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ …..
Read me more

Tags:
یولی-2-08

مێدیتاشۆن..

Posted by admin

مێدیتاشۆن


مێدیتاشۆن یه‌كێكه‌ له‌ وه‌رزشه‌ ده‌روونیه‌كانی كه‌ زۆر بڵاوه‌ له‌ جیهاندا به‌ڵان به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ی كورد سه‌باره‌ت به‌م ڕاهێنانه‌ی كه‌ به‌ده‌روون ده‌كرێت هێشتا پێمان نه‌گه‌یشتووه‌ .
به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ چه‌ند كوردێك هه‌بن له‌ ووڵاته‌ جیاجیاكانی جیهاندا كه‌ ئه‌م وه‌رزشانه‌یان بیستبێت یان به‌كایان هێنابێت ، به‌ڵام ئه‌وانیش له‌ په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن . كردنی ئه‌م چۆره‌ وه‌رزشه‌ ده‌روونیه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌روه‌ك و هه‌موو كارێكی نوێ تر پێویستی به‌ بڕوابوون هه‌یه‌ به‌كاره‌كه‌ ، بڕوایه‌ك كه‌ له‌ناوماندا هه‌یه‌و ئاسانه‌ ، بڵێ : من له‌و بڕوایه‌دام كه‌ مێدیتاشۆن شتێكی پێه‌ پێم ببه‌خشێت و من ئه‌مه‌وێت ئه‌و توانیه‌ كه‌ پێویستی پێیه‌تی بیده‌مێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ بدۆزمه‌وه‌ كه‌ تیایدایه‌تی ، ئابه‌م شێوه‌یه‌ ! ته‌نها بڕوابونێكی ئاسان به‌و كاره‌ ئه‌گه‌ر نه‌شیزانی چۆنه‌ و شاره‌زایش نه‌بی ، تۆ بناغه‌یه‌كی گرنگ و به‌نرخ و پته‌ و دروست ده‌كه‌یت و له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌م بڕیاره‌ت هه‌سته‌كانت ده‌كاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌ت بكرێته‌وه‌ ده‌توانیت ئاوڕێك له‌ بۆچوونی مرۆڤه‌ زانا و گه‌وره‌كان بده‌یته‌وه‌ ، ئه‌وان زۆرشتیان فێری ئێمه‌ كردووه‌ هه‌روه‌كو ( میكادیشی ) ده‌ڵێ : مێدیتاشون باشترین ڕێگایه‌ بۆ په‌یوه‌ندی كردن به‌ ناخی خۆته‌وه‌ . به‌ گاڵته‌ نیه‌ كه‌ چه‌ند ملیارێك مرۆڤ ئه‌م وه‌رزشه‌یان كردووه‌ ، ئه‌گه‌ر ژیانێكی پڕ له‌ ته‌ندروستی و باشتر گوزه‌ریان ده‌ست نه‌كه‌وتبێت لێیه‌وه‌ . ئه‌وان هه‌موو ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بگه‌ڕێین به‌دوای ئه‌و ڕێگه‌یه‌دا كه‌ جیهانێكی بێده‌نگ و نه‌بینراوی له‌ ناوماندا پێك هێناوه‌ .

درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ …..
Read me more


Tags:

چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه‌ ده‌بیته‌وه ؟!

زۆربه‌ی زۆرمان به‌ ڕه‌خنه‌ په‌ست ده‌بین و جۆرێك له‌ زوویری و ناڕه‌حه‌تی و تووڕه‌بوون ده‌مانگرێت. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت گوێمان له‌و ڕه‌خنانه‌بێت که‌ له‌ئێمه‌ی ده‌گرن.کاتێك که‌ یه‌کێك ره‌خنه‌یه‌کت لێده‌گرێت، هه‌ندێ شێوه‌ی جیا جیا هه‌یه‌ که‌ بتوانیت خۆتی بۆ ئاماده‌بکه‌یت به‌ عه‌قڵ/ مێشك. ئه‌مه‌ چه‌ند شێوازێکیانه‌ بۆ بیرکردنه‌وه‌ و خۆ ئاماده‌کردنت…

1. ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ك هه‌بێت له‌و ڕه‌خنه‌یه‌دا که‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌یگرێت و ده‌یڵێت.ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ك هه‌بوو له‌و ڕه‌خنه‌یه‌دا، له‌ ڕاستیدا هیچ هۆکارێك نیه‌ که‌ وابکات تۆ زوویر ببیت.ئه‌مه‌ یه‌ك بار بۆ تۆ ده‌ڕه‌خسێنێت که‌ تۆ له‌وێدا ده‌روونتی تیا به‌هێز بکه‌یت. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ بزانیت که‌ ئه‌و ده‌یڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وبواره‌دا زیاتربۆ شت بگه‌ڕێیت وبیزانی. ئه‌گینا تۆ به‌رده‌وام ده‌بووی له‌سه‌رکردنی ئه‌وکاره‌ت به‌ که‌موکوڕیه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ تۆ ده‌ته‌وێت ڕاهێنانی به‌هێزکردنی ده‌روونت بکه‌یت ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ زۆر گرنگه‌ جیاوازی بکه‌یت له‌ نێوان که‌سه‌که‌ که‌ڕه‌خنه‌که‌ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وشته‌ی که‌ ده‌یڵێت/شته‌کان، وه‌ ڕه‌خنه‌ به‌ شتێکی تایبه‌تی که‌سیه‌تی نه‌زانی. جیهان چه‌ند ناخۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر که‌س هیچ شتێکی هه‌ڵه‌ی نه‌کردایه. له‌ ڕاستیدا هه‌ڵه‌کردن به‌شێکی گه‌وره‌یه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تیماندا.

درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ …..

Read me more ….

Tags: