پێشكه‌شه به‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته خۆشه‌ویستی خۆیان ..
له‌سه‌ر زه‌وی دانیشت بوو و هه‌ندی پارچه‌ی له‌سه‌رزه‌وی كۆ ده‌كرده‌وه …
چوومه لای و پێم ووت : ناته‌وێت یارمه‌تیت بده‌م ؟؟ وتی نا .
پێم گۆت : ماندوو ده‌بیت با یارمه‌تیت بده‌م ئیتر .
وتی : نا خۆم كۆی ده‌كه‌مه‌وه .
وتم ئه‌م پارچانه چییه زۆر خراپ شكاون و له‌وانه‌یه هه‌ر چاك نه‌كرێته‌وه .!
نیگایه‌كی سه‌یری كردم و وتی ئه‌مه دلمه كه شكاوه !!! ئینجا خۆمیش ئه‌بێت كۆی كه‌مه‌وه .
دواتر ووتی : ده‌زانی چییه هاورێ گیان ؟ خه‌لكانی ئه‌و زه‌مانه نازانن دلداری بكه‌ن .
ئه‌و كاته‌ی كه نیازت وایه كه دلێكی ساف و بێ گه‌ردیان پێشكه‌ش كه‌ی و بخه‌یتیه ناو ده‌ستیان هێشتا به ده‌ستی نه‌گرتووه ده‌یشكینیت .
ئینجا منیش ئه‌مه‌وێ كه ئه‌وه‌پارچه پارچانه‌ی بده‌مه ده‌ستی خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی كه ئه‌و زۆر جوان ئه‌زانیت دلداری بكات .
ئاخر ده‌زانی چییه ؟ چونكه ئه‌و خۆی پێمی وت كه زۆر حه‌زی له دلی شكاوه و له‌وانه‌یه كه له‌لای ئه‌و چاك ببێته‌وه .
پارچه پارچه‌كانی دلی خۆی كۆ كرده‌وه و به ئارامی هه‌ستاوه سه‌ر پا و ویستی كه بروات ..
و منیش له‌و بیره دا بووم كه بۆ ده‌بێت ئیمه وا دلی یه‌كتری شكێنین و نازانین دل لای خۆمان راگرین و نه‌شكێنین ..
ویستم كه پێ ی بلێم كه بۆ دلی خۆی ده‌داته ده‌ستی هه‌ر كه‌سێك ؟؟
ده‌لێ ی كه زانی چی له دلم دایه و گه‌راوه وتی كه من دلی خۆم به ده‌یت هه‌ر كه‌سێك نه‌داوه !!
و ئه‌وه‌ی پی وتم و چووه لای ده‌ریا ..

