چه‌ند رێگایێك بۆ باشتر كردنى كارى مێشك
مێشك له مرۆڤدا كۆنترۆلى هه‌موو شته‌كان ده‌كات و به‌رپرسه له‌هه‌موو ئه‌و هه‌لسو كه‌وتانه‌ى كه مرۆڤ ده‌یكات .. ده‌ڵێن لاى چه‌پی مێشك زانست ده‌نوێنێ و لاى راستیشی ژیرى و زیره‌كى ده‌نوێنىَ .. مێشك چۆنیه‌تى بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ دیارى ده‌كات ، چۆن هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌یت ، چۆن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ده‌وروبه‌رت ده‌به‌ستیت ، برِیار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیت ده‌دات ، هه‌روه‌ها مێشك ئه‌وه دیارى ده‌كات كه مرۆڤێكى بیركه‌ره‌وه بیت و ره‌وشت به‌رز بیت یانیش به پێچه‌وانه‌وه .. مێشك بریار ده‌دات كه چۆن بیر له هه‌نگاوه‌كانت بكه‌یته‌وه و به‌رپرسه له ره‌فتارو كارت.. هه‌روه‌ها مێشك رۆڵ ده‌بینآ له مامه‌له كردنت له‌گه‌ل ره‌گه‌زه‌كه‌ى تر و كێشه سۆزدارییه‌كان .. مێشك زۆر هه‌ستیار تره له كۆمپیوته‌ر و زۆر هه‌ستیارتره له‌وه‌ى كه تۆبۆى ده‌چیت .. ئایا ده‌زانى كه مێشكى مرۆڤ سه‌د بلیۆن ده‌ماره خانه له خۆى ده‌گرێ و هه‌ر ده‌ماره خانه‌یه‌ك په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌ماره خانه‌یه‌كى دیكه هه‌یه ؟
زۆر گرنگه كه ئێمه هه‌وڵ بده‌ین كارى مێشكمان باشتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر له ئێستا بتوانین كاره‌كان به شێوه‌یه‌كى جوانتر ئه‌نجام بده‌ین ..
زۆر به‌ساده‌یی ده‌لێین ، مێشكت بنكه‌ى هه‌موو شتێكه كه ئه‌نجامى ده‌ده‌یت ،، هه‌موو شتێك كه هه‌ستى پێ ده‌كه‌یت و بیرى لێده‌كه‌یته‌وه .. ئه‌نجامدانى راهێنانه فیكرییه‌كان رۆلێكى ئه‌رێنى و كاریگه‌ر ده‌بینن له باشتر كردنى كارى مێشك ، بۆیه 22 رێگه هه‌یه بۆ زیاد كردنى تواناى مێشك :
1-گه‌شه‌ى خانه‌كانى مێشك :
لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه ئه‌و كه‌سه‌ى رێژه‌یه‌كى باش راهێنانه‌كانى له‌ش ئه‌نجام بده‌ن مێشكێكى باشتریان ده‌بێت . بۆیه راهێنانه وه‌رزشیه‌كان ئه‌نجام بده ، پیاسه بكه ، یان له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كت كاربكه بۆ ئه‌وه‌ى ئاره‌زووه‌كانت بۆ كاركردن زیاتر بێت ..
تۆ له تواناتدایه زۆر ناوچه له مێشكت چالاك بكه‌یت و وایان لێ بكه‌یت كه هه‌میشه له ئاماده‌باشیدا بن بۆ هه‌ر كارێك ..
د. كاتز له زانكۆى دۆك - پزیشكى زانستى توێكارى و نه‌خۆشیه‌كانى سیسته‌مه‌كانى ده‌مار ، له كتێبه‌كه‌ى گوتویه‌تى : ” مێشك به چالاَكى بێَڵه‌وه ” . دۆزینه‌وه‌ى هه‌ندىَ رێگاى ساده بۆ ئیستیغلال كردنى به‌شه داخراو‌و به‌كارنه‌هاتووه‌كانى مێشك له‌وانه‌یه یارمه‌تیت بدات له پاراستنى ده‌ماره خانه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانى به مێشكه‌وه .. له رێگه‌ى راهێنانى به‌رز كردنه‌وه‌ى قورسایی ، ماسولكه به‌كار هاتووه‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن كه جیاوازه له گه‌ل ئه‌و راهێنانه‌ى پێشتر ئه‌نجامت ده‌دا كه تایبه‌ت بوون به ماسوله‌كه‌یه‌كى دیارى كراوى دیكه . 2- راهێنان به مێشكت بكه :

