خۆشه‌ویستى : ئه‌و هه‌سته شاراوه‌یه‌یه كه له هه‌موو شوێنێك ده‌خوولێته‌وه و هه‌موو جیهان ده‌گه‌رێت به‌دواى هه‌له چاوه‌روان كراوه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ئاوێته‌ى هه‌سته‌كان بێت و به نیگا سیحراوییه‌كانى دله‌كان ئه‌سیر بكات .. و به ئارامى و به هێمنى و بێ ئاگاى مرۆڤه‌كه له مێشك ، له ناخى دل بچه‌سپێت و رۆح و ویژدانه‌كان داگیر بكات .. و هه‌موو بوونى مرۆڤ كۆنترۆل بكات ..
خۆشه‌ویستى .. ئه‌و نه‌خۆشیه خۆشه‌یه كه هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان تووشى ده‌بن .. هێزێكى موگناتیسى هه‌یه كه بوونه‌وه‌ره‌كان بۆ لاى یه‌كتر راده‌كێشێت .. و به‌بێ ئه‌و ژیان له هیچ هه‌ساره‌یه‌ك ناچێته سه‌ر ..
خۆشه‌ویستى … ماناى زۆر گه‌وره ده‌گه‌یه‌نىَ و پێناسه‌ى جۆراوجۆرى هه‌یه له ئاشقێك تا یه‌كێكى دیكه ده‌گۆرێت .. هه‌ر خۆشه‌ویستێك بۆچوون و پێناسه‌یه‌ك و مانایه‌كى تایبه‌تى داناوه بۆ خۆشه‌ویستى ..
له‌باره‌ى خۆشه‌ویستى چى گوتراوه ..
خۆشه‌ویستى راسته‌قینه : ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ت خۆش بوێت كه بتوانىَ ره‌شبینت بكا له ژیان .. جوانترین شته‌كان له دونیا : خۆشه‌ویستى ، نان ، ئازادى .. ئیهمال .. خۆشه‌ویستى ده‌كوژێ … و له بیرچوون ده‌یكوژێ …خۆشه‌ویستى كه‌س ناكوژێ … به‌لكو له نێوان ژیان و مردن دا هه‌لى ده‌واسێ و ده‌یهێلێته‌وه ..


Add A Comment