خۆشه‌ویستی …با و گه‌لا
بــــا وه‌كوو كورێكی لاو و شه‌یتان به جلێكی جوانه‌وه و سه‌ر و سیمایه‌كی رێك و قژه‌كانی داهێنا بوو ، له ده‌وروبه‌ری په‌لكه‌كان ده‌سووراوه ، ئه‌و په‌لكه لاوانه‌ی كه هێشتا له ئامێزی دایكیان دا بوون و جێگایان نه‌رم و گه‌رم بوو ، ئه‌وانه‌ی كه هێشتا مانای سه‌رما و گه‌رمایان نه‌ده‌زانی ، بــــا دوای ئه‌و جووله جووله‌و خۆنیشاندانانه‌ی ده‌رواته لای یه‌كێك له‌م په‌لكانه كه عیشوه و نازه‌وه له ئامێزی دایكیان دان و بــــا كه ده‌زانێت لاوازی ئه‌وان له چی دایه و ده‌رگای قسه و ئاشنایی له‌گه‌لی ده‌كاته‌وه و پێ ی ده‌لێت : بۆ ئه‌و قژانه‌ت ئه‌وه‌نده جوانن ؟ هه‌ر له‌خۆی وایه ؟ په‌لكیش ده‌لێت : سروشتی خۆی وایه ،ة ئه‌ی تۆ نازانی وه‌رزی خه‌زانه ! بــــا ئه‌و كات بوو كه زانی له وه‌رزه زێرینه‌كه‌ی پاییزه ، و گه‌رمی ئاخاوتن بوون له گه‌ل یه‌كتری و دواتر بــــا جورئه‌تی دا خۆی و ده‌ستی په‌لكی گرت و داوای لێ كرد كه سه‌مای له‌گه‌ل بكات .


Add A Comment