به نرختره له‌و رۆشناییه‌ى كه وون ببون له چاوه‌كانم ..
وه‌رگێران :مـــه‌هــدى شــــاســـــوارى
شه‌وانێكى زۆر بوو كه له دواى ژه‌نینى پیانۆكه‌م بۆ خۆشى خه‌ڵكانێكى نه‌ناسراو ، منیش دڵخۆشكه‌رێك بووم بۆ ئه‌وان و له ناو بیرێكى قوڵ دا ون ده‌بووم به ژه‌نینى پیانۆ . له‌و ماوانه‌دا خه‌مى ته‌نیایى و په‌رێشانى منى زۆر ئازار ئه‌دا كه له كاتى ژه‌نین په‌نجه‌كانم ده‌ڵه‌رزین ، به‌لاَم بۆ به‌رێوه‌بردنى بارى ژیانم هیچ رێگایه‌كى ترم له پێش نه‌بوو ، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى كه گوىَ بیستى مۆسیقا به غه‌مناكه‌كانم ده‌بوون ماوه ماوه چه‌پله‌یه‌كیان بۆ ڵێده‌دام به‌لاَم نه‌یانده‌زانى ئه‌و كچه‌ى كه له دواى پیانۆكه دانیشتووه كاتژمێر له دواى كاتژمێر كچێكى كوێره‌یه و نابینێت .
چوار ساڵ له‌مه‌و به‌ر له روودانێكى پێكدادان خێزانه‌كه‌مان تێك چوو ، بووه هۆى له‌ده‌ستدانى دایك و باوك و چاوه‌كانم ، هه‌ر چه‌نده شێوه‌ى ده‌ره‌وه‌ى چاوم تێك نه‌چووه به‌لاَم له رِاستیدا كوێر ببووم . رۆژانه چه‌ندین جار ئاره‌زووى مه‌رگم له خوا ده‌كرد به‌لاَم لێره‌دا دووشت منیان به ژیان ئۆمێدوار ده‌كرد ئه‌ویش تاكه پڵكى خۆشه‌ویست ومیهره‌بانم ، له دواى له ده‌ست دانى دایك و باوكم ئه‌و به خێوى ده‌كردم و هه‌روه‌ها پیانۆكه‌شم باشترین هاورىَى ژیانم بوو ، رۆژێك له رۆژان هاورێیه‌كى كاتى منداڵیم به ناوى فریشته پێشنیارى كار كردنى پێم دا له تالارى ریستورانتێكى گه‌وره پیانۆ بۆ میوانه‌كان بژه‌نم . سه‌ره‌تا وام ده‌زانى كه هه‌موو رێگاكان به‌سه‌رمه‌وه داخراون و ئه‌و چاوانه‌ى كه به دوامه‌وه‌ن هه‌مووى له‌به‌ر دڵسۆزى یه ، به‌لاَم به‌م دوواییانه له‌گه‌ل ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه راهاتووم .

