فریشته‌یه‌ك به ناوی دایك ….
ئه‌و ئاماده‌ی له‌دایك بوون (( سه‌فه‌ر كردن بۆ سه‌ر زه‌وی )) بوو !!و چووه لای خوا و لێ ی پرسی ؟ ** ده‌لێن به‌یانی تۆ ده‌منێری بۆ سه‌ر زه‌وی ، به‌لام من به‌و بچووكیه و به‌بێ هیچ یارمه‌تییه‌ك ده‌توانم له‌وێ ژیان بكه‌م ؟**
خوا ولامی داوه : له نێوان ئه‌و هه‌موو فریشتانه من یه‌كێكم بۆ هه‌لبژاردی كه ئاگای له تۆ بێت .
مندال هێشتا دلنیا نه‌بوو بۆ چوونی ، و پرسی ، من له به‌هه‌شت دا ته‌نها پیده‌كه‌نم و هیچ كارێك ناكه‌م و ئه‌وه‌نده بۆ من به‌سه .
خوا ولامی داوه : فریشته‌كه‌ی تۆ هه‌موو رۆژێ ئاوازت بۆ ده‌لێت به ده‌نگه‌كه‌ی و پێت پێ ده‌كه‌نیت و له‌به‌رامبه‌ر تۆ زه‌رده‌خه‌نه‌ی له‌سه‌ر لێوه و تۆ هه‌ست به عه‌شقی ئه‌و ده‌كه‌ی و كه‌یف خۆش ده‌بی .
منداله‌كه وتی : چۆن ده‌توانم بزانم ئه‌و خه‌لكه چی ده‌لێن ئه‌و كاته‌ی زمانی ئه‌وان نازانم ؟
خوا ولامی داوه : فریشته‌كه‌ی تۆ به دیقه‌ته‌وه هه‌موو وشه‌كانی جوانت فێر ده‌كات و تۆش ئارام ئارام ده‌توانی فیری بیت و قسه‌ی پێ بكه‌یت ..


Add A Comment