ویستم له‌گه‌ڵ له‌یلا زه‌ماوه‌ند بکه‌م، به‌ڵام دکتۆر پێی وتم تووشی ئایدز بوویت!!!
ویستم له‌گه‌ڵ له‌یلا زه‌ماوه‌ند بکه‌م، به‌ڵام دکتۆر پێی وتم تووشی ئایدز بوویت!!!
وه‌رگێڕانی : مه‌هدی شاسواری
هه‌موو كورسیه‌كانى تاقیگه پر بوون , ژنێكى باردار , ژن و مێردیكى لاو , هه‌ندى مندالى وورد و بچكۆله ,. كچێكى سپى پۆش , پیره‌مێردێكى لاواز و من . هه‌وایه‌كى مردوو به‌سه‌ر ژووره‌كه دا زال بوو , ته‌له‌فزیۆنیكى كۆن كه هه‌ندى شتى به زۆر نیشان دا , رۆژنامه‌كان له كۆنى زه‌رد هه‌لگه‌رابوونه‌وه له سه‌ر مێزه‌كه كه‌وتبوون , ده‌نگى گریان و قیژه‌ى مندالێك ده‌هات كه له ترسى ئامپۆل , تاقیگه‌ى به‌سه‌ر نه‌خۆشان هه‌ژاند بوو , كشێكى لاو له‌به‌ر ده‌رگاكه بوو كه سكرتێرى ئه‌وىَ بوو , و رۆژنامه‌یه‌كى له ده‌ست بوو به‌لام له به‌ر بێزارى ده‌نگى منداله‌كه چوو و ده‌نگى ته‌له‌فزیونه‌كه‌ى به‌رز كرد به‌لام موبایلى لێیدا و ناچار بوو كه ده‌نگى كز كاته‌وه و گه‌راوه بۆ لاى دواوه و سه‌رى خۆى له په‌نجه‌ره‌كه‌ى دواوه‌ى خۆى برده ده‌ره‌وه ,پىَ ده‌چوو كه قه‌ره‌بالغى ده‌ره‌وه و ده‌نگى هاتوچۆى سه‌یاره‌ى پىَ باشتر بوو له زیره‌ى منداله‌كه , له‌و كاته كچه سپى پۆشه‌كه وه‌ره‌قه‌یه‌كى له ده‌ست بوو و داینا سه‌ر مێزه‌كه‌ى سكرتێر و دانیشته‌وه و سكرتیریش هات و له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ى دانیشت و ده‌ستى كرد به تایپ كردن , و ئه‌نجامى تاقى كردنه‌وه‌ى له پرێنته‌ره‌كه ده‌رهات و بانگى ئه‌و ژن ومێرده لاوه‌ى كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ى دایه ده‌ستیان ئه‌وانیش به بینینى ئه‌نجامه‌كه‌ى زۆر دلخۆش بوون و پیاوه‌كه پیرۆزبایى له خێزانى خۆى كرد و ده‌رچوون , كه سه‌رم سورانده‌وه بینیم پیره‌میرده‌كه چاوى خستووته سه‌ر من, نیگایه‌كى سارد , خه‌مناك و زۆر میهره‌بانانه نه‌متوانى تماشاى بكه‌م , زۆر به قولى كه‌وتبوو نیگاى من , به زۆر توانیم چاوى خۆمى لىََ ببرم و بیخه‌مه سه‌ر منداله‌كانى كه له لاى دایكیان بوون , خانمه سپى پۆشه‌كه له ژوورى تایبه‌ت هاته ده‌ره‌وه كه وه‌ره‌قه‌یكى له ده‌ست بوو چووه لاى سكرتێره‌كه دایه ده‌ستى و به ئارامى قسه‌ى له‌گه‌لى ده‌كرد له‌و كاتى بوو كه پزیشكى به‌سالاچووه‌كه‌ى تاقیگه ده‌ركه‌وت له ژوورى خۆى و سكرتێره‌كه‌ش خۆى خه‌ریك كرد به تایپ , دكتۆریش داواى نه‌خۆشى دواترى كرد , خانمه سپى پۆشه‌كه كه ره‌نگ له رووى نه‌مابوو ده‌ستى خسته ناو فایله‌كانى نه‌خۆشه‌كان و سه‌ر و ژێرى ده‌كردن , دكتۆر بانگى ژنه بارداره‌كه‌ى كرد و ره‌وانه‌ى ژوورىَ كرد و دواتر دكتۆر چووه لاى سكرتێر و وه‌ره‌قه‌كه‌ى له پرێنت ده‌رهێنا و چاوێلكه‌كه‌ى خسته چاوى و له ئه‌نجامه‌كه‌ى وورد بووه و دواتر گۆتى جه‌نابى سپیدار ؟


Add A Comment