ئایا ده‌توانیت بۆ ته‌نها یه‌ك ڕۆژ بیرکردنه‌وه‌ی خراپت نه‌بێت؟!
به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه ڕۆژانه بیرکردنه‌وه‌ی باش و خراپ له مێشکماندا به‌بێ ویستی خۆمان دێن و ده‌چن وه له ئاکامدا یان خۆشحاڵ یان دڵته‌نگ ده‌بین. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزی و ناڕه‌حه‌تیه‌کانی ژیانه‌وه و ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشانه‌ی که بڵاوده‌بنه‌وه مرۆڤ زیاتر له ناو بیرکردنه‌وه‌ی خراپ‌دا ده‌ژی. دیسانه‌وه ئاکامی بیرکردنه‌وه خراپه‌کانمان سه‌ر ئێشه‌و هیلاکبونی ده‌روونی و جه‌سته‌ی به‌دواوه ده‌بێت. خۆ وانه‌بێت که له دوایدا د‌رك به هۆکاره‌کانی ئه‌و دڵه‌ڕاوکێو شڵه‌ژان و ماندوبونه‌مان نه‌که‌ین. که‌چی سه‌ر له نوێ به‌خێرهاتنی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تری خراپ ده‌که‌ین و هه‌مان پڕۆسه‌ی بێ ئارامی ده‌ست پێده‌کاته‌وه. لێره‌دا پرسیارێکی به‌ئاگاهێنه‌ر هه‌یه که ئایا ئێمه چه‌ند به‌رگه‌ی ئه‌م ئاڵۆزی و شڵه‌ژانی ده‌روونیه ده‌گرین، که هه‌میشه ده‌روونمان نائارام بێت و نه‌توانین هه‌ست به ئاسوده‌ی بکه‌ین.
درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه …..
Read me more


Add A Comment