من خۆشی بڵاو ده‌که‌مه‌وه
ئێمه به بینینی که‌سانی دڵخۆش و ڕوخۆش ئیشاره‌تێك وه‌رده‌گرین که ده‌بێته هۆی به ئاگابوونمان له ئێستا‌و زۆرجار کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزیتیڤی ده‌بێت له‌سه‌رمان، که ئێمه‌ش که‌م تا زۆر خۆشیه‌ك وه‌رده‌گرین لێیانه‌وه که ده‌بێته هۆی بزواندنی هۆرمۆنی /ئیندۆرفین له له‌شمادا که ئه‌ویش ئازار شکێنه.
به پێچه‌وانه‌یشه‌وه ئه‌گه‌ر که‌سانی مات و رووگرژ ببینین له‌وانه‌یه مێشکمان سه‌رقاڵ ببێت به لێکدانه‌وه‌وه که بۆچی ئه‌وکه‌سه له‌و باره‌دایه‌و هه‌ستی به‌زه‌یمان به‌رزده‌بێته‌وه.که‌واته ئێمه ئاوێنه‌ی یه‌کین و به‌باشی کارده‌که‌ینه سه‌ر یه‌کتری ئیتر به باش یان به خراپ.
هه‌روه‌ك ده‌زانین له‌زۆربه‌ی کاره‌کاندا له دوکان، بازاره‌کان، کارگه‌و داموده‌زگا حکومی ونا حکومیه‌کاندا خاوه‌ن کار‌و به‌ڕێوبه‌ره‌کان هه‌میشه چه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که پێویسته‌کارمه‌نده‌کانیان کارامانه و به ڕویه‌کی خۆشه‌وه کڕیاره‌کانیان و ئه‌وانه‌ی که سه‌ردانیان ده‌که‌ن به‌ڕێیان بکه‌ن، که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری به‌هێزی هه‌یه بۆ زیاتر فرۆشتنی کاڵاکانیان و زۆرترین سه‌ردانیان بکرێت. هه‌ربۆیه خاوه‌ن کاره‌کان هه‌ندێ جار باژداری خولی تایبه‌ت به کارمه‌نده‌کانیان ده‌که‌ن بۆ گه‌شه‌کردنیان له‌وباره‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه …..
Read me more


Add A Comment