چۆن به‌ره‌نگاری ڕه‌خنه ده‌بیته‌وه ؟!
زۆربه‌ی زۆرمان به ڕه‌خنه په‌ست ده‌بین و جۆرێك له زوویری و ناڕه‌حه‌تی و تووڕه‌بوون ده‌مانگرێت. هه‌ر بۆیه ئێمه نامانه‌وێت گوێمان له‌و ڕه‌خنانه‌بێت که له‌ئێمه‌ی ده‌گرن.کاتێك که یه‌کێك ره‌خنه‌یه‌کت لێده‌گرێت، هه‌ندێ شێوه‌ی جیا جیا هه‌یه که بتوانیت خۆتی بۆ ئاماده‌بکه‌یت به عه‌قڵ/ مێشك. ئه‌مه چه‌ند شێوازێکیانه بۆ بیرکردنه‌وه و خۆ ئاماده‌کردنت…
1. ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ك هه‌بێت له‌و ڕه‌خنه‌یه‌دا که ئه‌و که‌سه ده‌یگرێت و ده‌یڵێت.ئه‌گه‌ر ڕاستیه‌ك هه‌بوو له‌و ڕه‌خنه‌یه‌دا، له ڕاستیدا هیچ هۆکارێك نیه که وا‌بکات تۆ زوویر ببیت.ئه‌مه یه‌ك بار بۆ تۆ ده‌ڕه‌خسێنێت که تۆ له‌وێدا ده‌روونتی تیا به‌هێز بکه‌یت. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه باشه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه بزانیت که ئه‌و ده‌یڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وبواره‌دا زیاتربۆ شت بگه‌ڕێیت وبیزانی. ئه‌گینا تۆ به‌رده‌وام ده‌بووی له‌سه‌رکردنی ئه‌وکاره‌ت به که‌موکوڕیه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ ده‌ته‌وێت ڕاهێنانی به‌هێزکردنی ده‌روونت بکه‌یت ئه‌وه بزانه که زۆر گرنگه جیاوازی بکه‌یت له نێوان که‌سه‌که که‌ڕه‌خنه‌که ده‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وشته‌ی که ده‌یڵێت/شته‌کان، وه ڕه‌خنه به شتێکی تایبه‌تی که‌سیه‌تی نه‌زانی. جیهان چه‌ند ناخۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر که‌س هیچ شتێکی هه‌ڵه‌ی نه‌کردایه. له ڕاستیدا هه‌ڵه‌کردن به‌شێکی گه‌وره‌یه له گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تیماندا.


Add A Comment