Nigah.Net

|| نیگایه‌ك به‌ره‌و ئایینده‌ و جیهانێكی هه‌مه‌ره‌نگ بۆ تۆ

پێشكه‌شه‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ خۆشه‌ویستی خۆیان ..

له‌سه‌ر زه‌وی دانیشت بوو و هه‌ندی پارچه‌ی له‌سه‌رزه‌وی كۆ ده‌كرده‌وه‌
چوومه‌ لای و پێم ووت : ناته‌وێت یارمه‌تیت بده‌م ؟؟ وتی نا .
پێم گۆت : ماندوو ده‌بیت با یارمه‌تیت بده‌م ئیتر .
وتی : نا خۆم كۆی ده‌كه‌مه‌وه‌ .
وتم ئه‌م پارچانه‌ چییه‌ زۆر خراپ شكاون و  له‌وانه‌یه‌ هه‌ر چاك نه‌كرێته‌وه‌ .!
نیگایه‌كی سه‌یری كردم و وتی ئه‌مه‌ دلمه‌ كه‌ شكاوه‌ !!! ئینجا خۆمیش ئه‌بێت كۆی كه‌مه‌وه‌ .
دواتر ووتی : ده‌زانی چییه‌  هاورێ گیان ؟ خه‌لكانی ئه‌و زه‌مانه‌ نازانن دلداری بكه‌ن .
ئه‌و كاته‌ی كه‌ نیازت وایه‌ كه‌ دلێكی ساف و بێ گه‌ردیان پێشكه‌ش كه‌ی و بخه‌یتیه‌ ناو ده‌ستیان هێشتا به‌ ده‌ستی نه‌گرتووه‌ ده‌یشكینیت .
ئینجا منیش ئه‌مه‌وێ كه‌ ئه‌وه‌پارچه‌ پارچانه‌ی  بده‌مه‌ ده‌ستی خاوه‌نه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی  كه‌ ئه‌و زۆر جوان ئه‌‌زانیت دلداری بكات .
ئاخر ده‌زانی چییه‌ ؟ چونكه‌ ئه‌و خۆی پێمی وت كه‌ زۆر حه‌زی له‌ دلی شكاوه‌ و له‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌لای ئه‌و چاك ببێته‌وه‌ .
پارچه‌ پارچه‌كانی دلی خۆی كۆ كرده‌وه‌ و به‌ ئارامی هه‌ستاوه‌ سه‌ر پا و ویستی كه‌ بروات ..
و منیش له‌و بیره‌ دا بووم كه‌ بۆ ده‌بێت ئیمه‌ وا دلی یه‌كتری شكێنین و نازانین دل لای خۆمان راگرین و نه‌شكێنین ..

ویستم كه‌ پێ ی بلێم كه‌ بۆ دلی خۆی ده‌داته‌ ده‌ستی هه‌ر كه‌سێك ؟؟
ده‌لێ ی كه‌ زانی چی له‌ دلم دایه‌ و گه‌راوه‌ وتی كه‌ من دلی خۆم به‌ ده‌یت هه‌ر كه‌سێك نه‌داوه‌ !!
و ئه‌وه‌ی پی وتم و چووه‌ لای ده‌ریا ..

Tags:

خالى گرنگ بۆ هه‌موو عاشقه‌كان ..

1. ئێمه‌ نه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ كه‌سێكى كامیلین , به‌لكو له‌ كاتى هه‌لبژاردنمانیش بۆ كه‌سێكى كامیل دلداده‌ى كه‌سێكى ناكامیل ده‌بین ((سام كین))

2. من باوه‌رم وایه‌ كه‌ دوو مرۆڤ له‌ دله‌وه‌ له‌ یه‌كترى ئاگادارن , و گرنگ نیه‌ كه‌ چى ده‌كه‌ن , كێنه‌ و له‌ كوىَ ژیان ده‌كه‌ن , ئه‌گه‌ر مقده‌ر بێت دوو كه‌س له‌ گه‌ل یه‌كترى ژیان بكه‌ن , هیچ سنوور و به‌ر‌به‌ستێك له‌ نیوانیان نییه‌ ….((جولیا رابرترز))

3. خۆشم ئه‌وێت ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ تۆ كىَ ى , گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ى كه‌ تۆ له‌گه‌لمداى من كێم ؟(نه‌زانراو)

4. ژیان فێرمانى كردووه‌ كه‌ خۆشه‌ویستى له‌ رێگاى نیگا كردنه‌وه‌ نییه‌ , به‌لكو له‌ رێگاى نه‌گریانه‌.. ((ئانتنیو دو سێنت ئیگزۆپرى))

5.له‌ خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ , كورترین رێگا زۆر درێژ ده‌بێته‌وه‌ , و له‌ درێژترین ریگا ده‌توانى هه‌تاكو مردن چاوه‌روانى بكه‌یت ((هانس نوون))

6. خۆشه‌ویستى به‌و مانایه‌ دێته‌وه‌ , ئه‌و كاته‌ى لێك دوورن و خه‌ریبى یه‌كترى ده‌كه‌ن , به‌لام له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ست به‌ گه‌رما بكه‌ى چونكه‌ له‌ دله‌وه‌ له‌ یه‌كترى نزیكن .. ((كه‌ى نودسن))

7. ئه‌گه‌ر هه‌ر جاره‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌ینیه‌ سه‌ر لێوانم , ده‌متوانى برۆم بۆ ئاسمانه‌كان و ئه‌ستێره‌كانت بۆ بێنم , به‌لام زیاتر شه‌و بىَ ئه‌ستیره‌ ده‌ماوه‌ ((نه‌زانراو))

8. باشترین و خۆشه‌ویسترین و جوانترین شته‌كان ناتوانرىَ به‌ ده‌ست بگیرێت به‌لكو ده‌بێت له‌ دلمان دا هه‌ستیان بكه‌ین .. ((هێلن كله‌ر))

9. ئه‌مه‌ دونیا نییه‌ كه‌ خۆشه‌ویستى ده‌سورێنیت, به‌لكو ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستییه‌ كه‌ سورانى ژیانى به‌ نرخ كردووه‌ ((فرانكلین پى جۆنز))

10. ئه‌گه‌ر ماناى خۆشه‌ه‌ویستى ده‌زانین , هه‌مووى له‌به‌ر تۆیه‌ ..((هرمان هسه‌))


Tags:
یولی-3-08

خۆشه‌ویستى….

Posted by admin

خۆشه‌ویستى : ئه‌و هه‌سته‌ شاراوه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك ده‌خوولێته‌وه‌ و هه‌موو جیهان ده‌گه‌رێت به‌دواى  هه‌له‌ چاوه‌روان كراوه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ئاوێته‌ى هه‌سته‌كان بێت و به‌ نیگا سیحراوییه‌كانى دله‌كان ئه‌سیر بكات .. و به‌ ئارامى و به‌ هێمنى و بێ ئاگاى مرۆڤه‌كه‌ له‌ مێشك  ، له‌ ناخى دل بچه‌سپێت و رۆح و ویژدانه‌كان داگیر بكات .. و هه‌موو بوونى مرۆڤ كۆنترۆل بكات ..
خۆشه‌ویستى .. ئه‌و نه‌خۆشیه‌ خۆشه‌یه‌ كه‌ هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان تووشى ده‌بن .. هێزێكى موگناتیسى هه‌یه‌ كه‌ بوونه‌وه‌ره‌كان بۆ لاى یه‌كتر راده‌كێشێت .. و به‌بێ ئه‌و ژیان له‌ هیچ هه‌ساره‌یه‌ك ناچێته‌ سه‌ر ..
خۆشه‌ویستى … ماناى زۆر گه‌وره‌ ده‌گه‌یه‌نىَ و پێناسه‌ى جۆراوجۆرى هه‌یه‌ له‌ ئاشقێك تا یه‌كێكى دیكه‌ ده‌گۆرێت .. هه‌ر خۆشه‌ویستێك بۆچوون و پێناسه‌یه‌ك و مانایه‌كى تایبه‌تى داناوه‌  بۆ خۆشه‌ویستى ..
له‌باره‌ى خۆشه‌ویستى چى گوتراوه‌ ..
خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ : ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ت خۆش بوێت كه‌ بتوانىَ ره‌شبینت بكا له‌ ژیان .. جوانترین شته‌كان له‌ دونیا : خۆشه‌ویستى  ، نان ، ئازادى .. ئیهمال .. خۆشه‌ویستى ده‌كوژێ … و له‌ بیرچوون ده‌یكوژێ …خۆشه‌ویستى كه‌س ناكوژێ … به‌لكو له‌ نێوان ژیان و مردن دا هه‌لى ده‌واسێ و ده‌یهێلێته‌وه‌ ..

درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ ….

Tags:
یولی-3-08

خۆشه‌ویستی …با و گه‌لا

Posted by admin

<!– /* Font Definitions */ @font-face {font-family:Tahoma; panose-1:2 11 6 4 3 5 4 4 2 4; mso-font-charset:0; mso-generic-font-family:swiss; mso-font-pitch:variable; mso-font-signature:1627421319 -2147483648 8 0 66047 0;} /* Style Definitions */ p.MsoNormal, li.MsoNormal, div.MsoNormal {mso-style-parent:”"; margin:0cm; margin-bottom:.0001pt; text-align:right; mso-pagination:widow-orphan; direction:rtl; unicode-bidi:embed; font-size:12.0pt; font-family:”Times New Roman”; mso-fareast-font-family:”Times New Roman”;} @page Section1 {size:595.3pt 841.9pt; margin:72.0pt 90.0pt 72.0pt 90.0pt; mso-header-margin:35.4pt; mso-footer-margin:35.4pt; mso-paper-source:0; mso-gutter-direction:rtl;} div.Section1 {page:Section1;} –>

خۆشه‌ویستی …با و گه‌لا

بــــا وه‌كوو كورێكی لاو و شه‌یتان به‌ جلێكی جوانه‌وه‌ و سه‌ر و سیمایه‌كی رێك و قژه‌كانی داهێنا بوو ، له‌ ده‌وروبه‌ری په‌لكه‌كان ده‌سووراوه‌ ، ئه‌و په‌لكه‌ لاوانه‌ی كه‌ هێشتا له‌ ئامێزی دایكیان دا بوون و جێگایان نه‌رم و گه‌رم بوو ، ئه‌وانه‌ی كه‌ هێشتا مانای سه‌رما و گه‌رمایان نه‌ده‌زانی ، بــــا ‌دوای ئه‌و جووله‌ جووله‌و خۆنیشاندانانه‌ی ده‌رواته‌ لای یه‌كێك له‌م په‌لكانه‌ كه‌ عیشوه‌ و نازه‌وه‌ له‌ ئامێزی دایكیان دان و بــــا كه‌ ده‌زانێت لاوازی ئه‌وان له‌ چی دایه‌ و ده‌رگای قسه‌ و ئاشنایی له‌گه‌لی ده‌كاته‌وه‌ و پێ ی ده‌لێت : بۆ ئه‌و قژانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ جوانن ؟ هه‌ر له‌خۆی وایه‌ ؟ په‌لكیش ده‌لێت : سروشتی خۆی وایه‌ ،ة ئه‌ی تۆ نازانی وه‌رزی خه‌زانه‌ ! بــــا ئه‌و كات بوو كه‌ زانی له‌ وه‌رزه‌ زێرینه‌كه‌ی پاییزه‌ ، و گه‌رمی ئاخاوتن بوون له‌ گه‌ل یه‌كتری و دواتر بــــا جورئه‌تی دا خۆی و ده‌ستی په‌لكی گرت و داوای لێ كرد كه‌ سه‌مای له‌گه‌ل بكات .

<!– /* Font Definitions */ @font-face {font-family:Tahoma; panose-1:2 11 6 4 3 5 4 4 2 4; mso-font-charset:0; mso-generic-font-family:swiss; mso-font-pitch:variable; mso-font-signature:1627421319 -2147483648 8 0 66047 0;} /* Style Definitions */ p.MsoNormal, li.MsoNormal, div.MsoNormal {mso-style-parent:”"; margin:0cm; margin-bottom:.0001pt; text-align:right; mso-pagination:widow-orphan; direction:rtl; unicode-bidi:embed; font-size:12.0pt; font-family:”Times New Roman”; mso-fareast-font-family:”Times New Roman”;} a:link, span.MsoHyperlink {color:blue; text-decoration:underline; text-underline:single;} a:visited, span.MsoHyperlinkFollowed {color:purple; text-decoration:underline; text-underline:single;} p {mso-margin-top-alt:auto; margin-right:0cm; mso-margin-bottom-alt:auto; margin-left:0cm; mso-pagination:widow-orphan; font-size:12.0pt; font-family:”Times New Roman”; mso-fareast-font-family:”Times New Roman”;} @page Section1 {size:612.0pt 792.0pt; margin:72.0pt 90.0pt 72.0pt 90.0pt; mso-header-margin:36.0pt; mso-footer-margin:36.0pt; mso-paper-source:0;} div.Section1 {page:Section1;} –>

درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ ….

Tags:
یولی-2-08

پرسیار و ولام

Posted by admin

هه‌ندێ پرسیارتان لێ ده‌كه‌م و ئێوه‌ش ده‌بێت به‌ پێ ی زانیاریه‌ گشتییه‌كانی كه‌ هه‌تانه‌ وولامی ئه‌م پرسیارانه‌ بده‌نه‌وه‌ ، و با بزانین كه‌ كێ زیركه‌ و ده‌توانیت ولامی راست بداته‌وه‌ ، هه‌ر چه‌نده‌ كه‌ من پرسیار و وولامم بۆتان نووسیوه‌ به‌لام ئێوه‌ پرسیاره‌كان بخوێنن و دوایی له‌ ژێره‌وه‌ ته‌ماشای وولامه‌كان بكه‌ن بزانن چه‌ندتان وولام داوه‌ته‌وه‌ ….و خۆتان تاقی بكه‌نه‌وه‌ ..

ئه‌وه‌ی ولامی راست بداته‌وه‌ دیارییه‌ك وه‌رده‌گرێت ، به‌لام فێلم لێ نه‌كه‌ن ها ؟؟!!! به‌ راست بلێن كه‌ وولامه‌كان له‌گه‌ل وولامی خواره‌وه‌ ده‌رچوو .

پرسیاره‌كان :

1-    چۆن جێگای  زۆرافه‌یه‌ك له‌ ناو به‌فر گر (ثلاجه‌) ده‌كه‌یه‌وه‌ ؟
2-    چۆن فیلێك ده‌خه‌نه‌ ناو به‌فر گره‌كه‌ ؟
3-    شێر ، كه‌ پاشای دارستانه‌ داوا له‌ هه‌موو ئاژه‌لانی ناو دارستان ده‌كات كه‌ كۆنفرانسیان له‌گه‌ل ببه‌ستێت به‌لام یه‌ك ئاژه‌ل نایه‌ت ، ئه‌و كام ئاژه‌له‌ ؟
4-    له‌ ناو هه‌ر ئه‌و دارستانه‌ رووبارێك هه‌یه‌ كه‌ پره‌ له‌ تیمساح و ئێوه‌ش ده‌بێت لێ ی بپه‌رنه‌وه‌ ، چۆن ئه‌مه‌ی شیكار ده‌كه‌یه‌وه‌ ؟

وولامه‌كان  له‌ درێژه‌ی بابه‌ت ببینه‌ …

Tags:
یولی-2-08

سامی یوسف - به‌ فارسی

Posted by admin

سامى يوسف – دايك

http://samiyusuf.persiangig.com/image/samiyusuf%201/mother.jpg

پێشتر كه‌ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ سامی یوسف ئه‌سلییه‌تی فارسه‌ ، گومان لام درووست ده‌بوو ، به‌لام ئه‌مرۆ كه‌ له‌ ناو مالپه‌ره‌كانی ئێرانی ده‌سوورامه‌وه‌ . گۆرانی سامی یوسف گوێ لێ بوو به‌ فارسی … زۆر زۆر چێژم لێ وه‌رگرت . وتم با ئێوه‌ش گوێ لێ بگرن بزانن چۆنه‌ .

هیوادارم كه‌ به‌ دلتان بێت ..


گۆرانی به‌ ده‌نگ mp3 داونلود بكه‌ .

Tags:

من ئه‌زانم كه‌ زیاتر ناگه‌رێیته‌وه‌

I know you won’t come backمن ئه‌زانم كه‌ زیاتر ناگه‌رێیته‌وه‌

Everything that was .Time has left is behindهه‌ر چییه‌ك بوو چوو ، كات ئه‌وی به‌ جێ هێشت

I know that you won’t returnمن ئه‌زانم كه‌ زیاتر ناگه‌رێیته‌وه

What happened between us?چی رووی دا له‌ نێوان ئێمه‌ ؟

Will never be repeatedهه‌رگیز دووباره‌ نابێته‌وه‌

Even when a thousand years passته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌زار سالیش به‌سه‌ر دا بچێت

درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ ….

Tags:

به‌ نرختره‌ له‌و رۆشناییه‌ى كه‌ وون ببون له‌ چاوه‌كانم ..
وه‌رگێران ‌ :مـــه‌هــدى شــــاســـــوارى

شه‌وانێكى زۆر بوو كه‌ له‌ دواى ژه‌نینى پیانۆكه‌م بۆ خۆشى خه‌ڵكانێكى نه‌ناسراو ، منیش دڵخۆشكه‌رێك بووم بۆ ئه‌وان و له‌ ناو بیرێكى قوڵ دا ون ده‌بووم به‌ ژه‌نینى پیانۆ . له‌و ماوانه‌دا خه‌مى ته‌نیایى و په‌رێشانى منى زۆر ئازار ئه‌دا كه‌ له‌ كاتى ژه‌نین په‌نجه‌كانم ده‌ڵه‌رزین ، به‌لاَم بۆ به‌رێوه‌بردنى بارى ژیانم هیچ رێگایه‌كى ترم له‌ پێش نه‌بوو ، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى كه‌ گوىَ بیستى مۆسیقا به‌ غه‌مناكه‌كانم ده‌بوون ماوه‌ ماوه‌ چه‌پله‌یه‌كیان بۆ ڵێده‌دام به‌لاَم نه‌یانده‌زانى ئه‌و كچه‌ى كه‌ له‌ دواى پیانۆكه‌ دانیشتووه‌ كاتژمێر له‌ دواى كاتژمێر  كچێكى كوێره‌یه‌ و نابینێت .

چوار ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌ روودانێكى پێكدادان خێزانه‌كه‌مان تێك چوو ، بووه‌ هۆى له‌ده‌ستدانى دایك و باوك و چاوه‌كانم ، هه‌ر چه‌نده‌ شێوه‌ى ده‌ره‌وه‌ى چاوم تێك نه‌چووه‌ به‌لاَم له‌ رِاستیدا كوێر ببووم . رۆژانه‌ چه‌ندین جار ئاره‌زووى مه‌رگم له‌ خوا ده‌كرد به‌لاَم لێره‌دا دووشت منیان به‌ ژیان ئۆمێدوار ده‌كرد ئه‌ویش تاكه‌ پڵكى خۆشه‌ویست ومیهره‌بانم ، له‌ دواى له‌ ده‌ست دانى دایك و باوكم ئه‌و به‌ خێوى ده‌كردم و هه‌روه‌ها پیانۆكه‌شم باشترین هاورىَى  ژیانم بوو ، رۆژێك له‌ رۆژان هاورێیه‌كى كاتى منداڵیم به‌ ناوى فریشته‌ پێشنیارى كار كردنى پێم دا له‌ تالارى ریستورانتێكى گه‌وره‌ پیانۆ بۆ میوانه‌كان بژه‌نم . سه‌ره‌تا وام ده‌زانى كه‌ هه‌موو رێگاكان به‌سه‌رمه‌وه‌ داخراون و ئه‌و چاوانه‌ى كه‌ به‌ دوامه‌وه‌ن هه‌مووى له‌به‌ر دڵسۆزى یه‌ ، به‌لاَم به‌م دوواییانه‌ له‌گه‌ل ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ راهاتووم .

درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ …..

Tags:
یولی-2-08

مۆده‌ی قژی ئافره‌تان

Posted by admin

مۆده‌ی قژی ئافره‌تان

ئه‌مجاره‌ هه‌ندێك مۆده‌ی قژی ئافره‌تانم بۆتان ئاماده‌ كردووه‌ . هیوادارم به‌ دلتان بێت …

http://www.lebanesemall.com/b2b/dbpics/template/image/99_4_Lebanon-Hair-Stylists-10.jpghttp://www.lebanesemall.com/b2b/dbpics/template/image/100_3_Lebanon-Hair-Stylists-15.jpghttp://www.lebanesemall.com/b2b/dbpics/template/image/99_3_Lebanon-Hair-Stylists-9.jpghttp://www.lebanesemall.com/b2b/dbpics/template/image/98_3_Lebanon-Hair-Stylists-3.jpg

درێژه‌ی بابه‌ت بخوێنه‌وه‌ …..

Tags:

جیاوازی نێوان عیراق و ئه‌وروپا

1. ئایا ده‌زانن جیاوازى له‌ نیوان پاره‌ى عیراق و ئه‌مریكا چییه‌ ؟ له‌ ئه‌مه‌ریكا جانتایه‌ك پاره‌ ده‌به‌ى و سه‌یاره‌ك ده‌كرى به‌لام له‌ عیراق سه‌یاره‌یه‌ك پاره‌ ده‌به‌ى بۆ ئه‌وه‌ى جانتایه‌ك بكرى .

2.    ئایا ده‌زانن جیاوازى له‌ نیوان گه‌شت كردن له‌ عیراق و ئه‌وروپا دا چییه‌ ؟ له‌ ئه‌وروپا ئه‌و كاته‌ى كه‌ ده‌رۆى بۆ گه‌شت له‌ سه‌یاره‌ دێته‌ خوارىَ و پیاسه‌ی ده‌كات به‌لام له‌ عیراق به‌ سه‌یاره‌ى ده‌چێت گه‌شت ده‌كات .

3.    ئایا ده‌زانن جیاوازى له‌ نێوان شوێنى كار كردن له‌ ئه‌وروپا و عیراق چییه‌ ؟ خه‌لكانى ئه‌وروپا له‌ ماله‌وه‌ پشوى خۆیان ده‌ده‌ن و له‌ ده‌وام كارى خۆیان ده‌كه‌ن , به‌لام له‌ عیراق له‌ ماله‌وه‌ كار ده‌كه‌ن و له‌ ده‌وام پشوو ده‌ده‌ن .

4.    ئایا ده‌زانن  جیاوازى له‌ نێوان پۆلیسى هاتۆچۆ له‌ ئه‌وروپا و عیراق چییه‌ ؟ له‌ ئه‌وروپا ئه‌و كاته‌ى ده‌بێته‌ ترافیك له‌ سه‌ر شه‌قام پۆلیسى هاتۆچۆ دێن و قه‌له‌بالغی كه‌م ده‌بێت به‌لام له‌ عیراق ئه‌و كاته‌ى پۆلیسى هاتۆچۆ دێن ده‌بێته‌ ترافیك .

5.    ئایا ده‌زانن جیاوازى له‌ نێوان سه‌یاره‌ كرین له‌ ئه‌ورۆپا و له‌ عیراق چییه‌ ؟ له‌ ئه‌وروپا ئه‌و كاته‌ى سه‌یاره‌ ده‌كرى رۆژ به‌ رۆژ نرخه‌كه‌ى داده‌به‌زێت ‌ به‌لام له‌ عیراق رۆژ به‌ رۆژ نرخه‌كه‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه‌

Tags: